وتاری سەرۆكی حكومەت لە ئاهه‌نگی خولی چواره‌می زانكۆی پۆلیسی سلێمانى كرد
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز، میوانه خۆشه‌ویسته‌كان، هه‌مووتان لايه‌كتان به خێر بێن به‌سه‌ر چاو.
سه‌ره‌تا پیرۆزبایی له 270 ده‌رچووی خولی چواره‌می زانكۆی پۆلیسی سلێمانی ده‌كه‌م، هیوادارم كه ببنه مایه‌ی زیاتر پێشخستنی ده‌زگای پۆلیس له هه‌رێمى كوردستان، ئومێده‌وارم ئه‌و یه‌ك ساڵه‌ی لێره خوێندوویانه له‌گه‌ڵ چوار ساڵی پێشووتری خوێندنیان له كۆلیژه‌كانی دیكه‌دا؛ پاشخانێكی گه‌وره‌ی پێ به‌خشیبن بۆ باش تێگه‌یشتن له گرنگیی كار و ئه‌ركی پۆلیس له كۆمه‌ڵگه‌ى دیموكرات و پێشكه‌وتوودا كه ئێمه ده‌مانه‌وێ نموونه‌یه‌كی به‌و شێوه‌یه له‌و ناوچه‌یه‌دا پیشان بده‌ین. سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونی مامۆستایان و ڕاگر و به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆلیژی پۆلیسی سلێمانی و ماندووبوونی دایكان و باوكانی ئه‌و خوێندكارانه ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ ده‌رچوون، هه‌روه‌ها سوپاسى وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌م كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌لای خۆیه‌وه به‌شدار بوون له ئه‌ركی دابینكردنی خوێندن و پێگه‌یاندنێكی باش بۆ ئه‌و قوتابیانه. پيرۆزباييتان لێ ده‌كه‌م، هيوادارم سه‌ركه‌وتوو بن و خواى گه‌وره پشتيوانتان بێت.
كۆلیژی پۆلیسی سلێمانی له كاتی دامه‌زراندنییه‌وه له‌ساڵی 2000دا تاوه‌كو ئێستا به‌رهه‌مێكی زۆری هه‌بووه، تا ئێستا حه‌وت ده‌وره‌ی خوێندنی سێ ساڵی، هه‌روه‌ها دوو ده‌وره‌ی ئه‌فسه‌رانی باڵا، دوو ده‌وره‌ی تایبه‌ت له‌و كۆلیژه ده‌رچوونه. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا چوار ده‌وره‌ی ده‌رچووانی زانكۆكانی دیكه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌و كۆلیژه خوێندوویانه و ده‌رچوون بۆ بواری كاركردن له ده‌زگای پۆلیس له هه‌رێمی كوردستاندا و بهرهوپێشهوهيان بردووه، ئه‌وه به‌رهه‌مێكی زۆره و جێگه‌ی شانازى و دڵخۆشيى ئێمه‌يه.
پۆلیس ڕه‌مزی سه‌روه‌ريی یاسا و ده‌سه‌ڵاتداریی یاسایه، ئێمه تاوه‌كو ئه‌و چه‌مكه‌مان به كرده‌وه هێنایه شوێنی خۆی، كار و زه‌حمه‌تییه‌كی زۆری ویست، چونكه له ووڵاتێكی دیكتاتۆری و عهسكهرتاریهتى وه‌ك عێراقدا، پۆلیس كرابووه مایه‌ی نوكته له‌سه‌ركردن، هه‌روه‌ها كرابووه ده‌زگای پاراستنی حوكم؛ نه‌ك حوكمی قانوون، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێستا ئه‌و تێڕوانینه به ته‌واوه‌تى گۆڕاوه، هه‌وڵێكی زۆرمان دا كه ده‌سه‌ڵاته‌كان بگێڕینه‌وه بۆ پۆلیس، ئێستاش ئه‌وه به ڕوونی به كرده‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بینرێت.
ئێمه ئێستا كار له‌سه‌ر پێشخستنی كاری پۆلیس ده‌كه‌ین به پێی چه‌مكێكی هاوچه‌رخ؛ ئه‌ویش چه‌مكی (پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌ییه). ئه‌و چه‌مكه به مانا ساده‌كه‌ی بریتییه له هاوكاريی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پۆلیس و كه‌مكردنه‌وه‌ی ترسی كۆمه‌ڵگه له ڕوودانی پێشێلكاريی مافه‌كان و ڕوودانی تاوان. له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه ڕێزگرتن بۆ پۆلیس له لایه‌ن خه‌ڵك و ڕێزگرتن له هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و چه‌مكه ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش هان ده‌دات كه هاوكاريی ده‌زگاكانی حكوومه‌ت بكه‌ن له پاراستنی سه‌قامگیری و ئاشتيی كۆمه‌ڵایه‌تیدا له هه‌رێمى كوردستان. هه‌ر بۆیه‌ش داواكارم له كۆلیژه‌كانی پۆلیس كه بایه‌خی زۆر به‌و چه‌مكه بده‌ن، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیس له كاری ڕۆژانهياندا ئه‌م چه‌مكه په‌یڕه‌و بكه‌ن، چونكه هێشتا كارێكی زۆرمان ماوه له‌و بواره‌دا بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌كرێ سوود له ئه‌زموونی پێشكه‌وتووی پۆلیسی هه‌ندێ ووڵات وه‌ربگیرێت و ڕێگه نه‌درێت هه‌ندێ دیارده‌ی خراپ كه له ناو پۆلیسی هه‌ندێ ووڵاتدا هه‌یه له ناو پۆلیسی خۆماندا بڵاو ببێته‌وه. زۆر پێويست و گرنگه ساڵانه خه‌ڵات بدرێته چه‌ند ئه‌فسه‌ر و پۆلیسێكی نموونه‌یی له هه‌ڵسوكه‌وتكردنی پاك و دڵسۆزانهيان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیاندا.
زۆر له پۆلیس و ئه‌فسه‌رانی كورد له پۆلیسی عێراقدا له كاتی شۆڕشه‌كانی كوردستاندا ڕۆڵێكی گرنگیان گێڕاوه له به‌شداریكردن و پشتگیریكردنی شۆڕشی كوردستاندا، زۆریان بوونه فه‌رمانده‌ی دیاری پێشمه‌رگه. هه‌روه‌ها له كاتی ڕاپه‌ڕینی ساڵى 1991دا وه‌ك پارێزه‌ری گه‌ل و سه‌قامگیری ڕۆڵیان بينيوه. تۆماری پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان له بواری پابه‌ندبوون به مافه‌كانی مرۆڤ؛ تۆمارێكی باشه، به ڕاستی خه‌باتی كورد كه بۆ چه‌سپاندنی مافه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بووه، په‌یوه‌ستی و عیلاقه‌یه‌كی ته‌واوی له‌گه‌ڵ خه‌بات بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌بووه، بۆیه‌ش ئه‌مڕۆ له حوكمداریی كوردستاندا؛ ده‌بێ دیموكراسی و مافی مرۆڤ دوو تایتڵی هه‌میشه له‌به‌رچاوی ده‌زگای پۆلیس بن له هه‌رێمى كوردستاندا.
زۆرم پێخۆشه و خۆشحاڵين به‌وه‌ى كه ده‌بینم له كۆلیژی پۆلیس بابه‌ته‌كانی یاسا، مافی مرۆڤ، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژيی دژی ئافره‌تان، لێكۆلینه‌وه‌ی تاوان و پزیشكيی دادی ده‌خوێنن. ئه‌مانه هه‌موویان پێویست و گرنگن بۆ پێشخستنی كاری پۆلیس له هه‌رێمی كوردستاندا. ڕۆڵی پۆلیس له ماوه‌ی ڕابردوودا باش هه‌ڵده‌سه‌نگێنین له پاراستنی ئافره‌تان له پێشێلكاریكردن بهرامبهريان، به‌ڵام چاومان له چالاكبوونی زیاتری پۆلیسه له‌و بواره‌دا. پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان ئێستا به پشته‌به‌ستن به‌و هه‌مواركردنه‌ی له ساڵی 2008دا له یاسای باری كه‌سیدا كردمان، هه‌روه‌ها به ده‌ركردنی یاسای نه‌هێشتنی توندوتیژی خێزانی ده‌توانێت و پێويسته ڕۆڵێكی یاسایی دیارتر بگێڕێت له پاراستنی ئافره‌تان له‌و پێشێلكاريهی كه بهرامبهيان ده‌كرێت له هه‌رێمى كوردستان.
به‌شێكی زۆری پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان به هۆی كار و ماندووبوونی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستانه. سه‌قامگیری و ئارامی؛ مه‌رجی یه‌كه‌می چوونی وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیا بیانییه‌كانه بۆ هه‌ر ووڵاتێك. ئێستا كه ئه‌م هه‌موو كۆمپانیا بیانییه دێنه كوردستان، هه‌روه‌ها كه ژماره‌ی گه‌شتیاران له كوردستان ڕۆژ به ڕۆژ له زیادبووندایه، به‌هۆی كاركردن و شهونخوونيى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆليس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه. ديسان لێره‌وه پێان ڕاده‌گه‌يه‌نم ئێمه ئه‌و كاره‌ى ئه‌وان به‌رز دهنرخێنين و هه‌ميشه هيوا ده‌خوازين كه سه‌ركه‌وتوو بن له كاره‌كانياندا. ئێمه زۆر سه‌ربه‌رزین به میواندۆستی و ڕه‌فتاری خه‌ڵكی ووڵاته‌كه‌مان و به كاری ئاسایش و پۆلیس كه هه‌موو گه‌شتیارێك كه دێنه هه‌رێمی كوردستان، هه‌ست به هیچ ناخۆشییه‌ك و ڕه‌فتارێكی خراپ ناكه‌ن، هیوادارین ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه درێژه‌ی پێ بدرێت و باشتریش ببێت.
هه‌روه‌ها ئه‌ركی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه قه‌دری ئه‌و سه‌قامگیرییه بزانن كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، پاراستنی ئاراميی سیاسیش مه‌رجێكی گرنگه بۆ پاراستنی ڕێڕه‌وی پێشكه‌وتنی ووڵاته‌كه‌مان و خۆشگوزه‌رانيی خه‌ڵك و به ته‌ندروست به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا.
بێگومان پرۆسه‌ی سیاسی له ده‌ستێكی ئه‌میندایه له‌م وڵاته‌دا، حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان په‌یوه‌ستن به یاسا و پرۆسه‌ی دیموكراسییه‌وه، هه‌روه‌ها پابه‌ندیشن به‌وه‌ی پرس و ڕاوێژی دروست هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دواڕۆژی كوردستان به شێوه‌یه‌كی زانایانه به‌ره‌و ئه‌وه بێت كه ئه‌و خۆشگوزه‌رانیه‌ی ئێستای خه‌ڵك زیانی پێ نه‌گات و به‌ره‌و ئاستێكی به‌رزتر بچێت و بتوانین هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانمان له عێراقدا بكرێنه كرده‌وه و نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز بمێننه‌وه. بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه و هه‌موو پرسه‌كانی دیكه‌ی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێ پرس و ڕاوێژ له نێوان خۆماندا درێژه‌ى پێ بده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه‌كان.
لێره‌وه ديسان دووباره پیرۆزبایی له ده‌رچووانی تازه‌ی كۆلیژی پۆلیسی سلێمانی ده‌كه‌م و هیوادارم خه‌ڵكی كوردستان هه‌میشه له ئارامی و خۆشگوزه‌رانى و پێشكه‌وتندا بن، هه‌موو لايه‌كتان به خێر بێن به‌سه‌ر چاو، سه‌ركه‌وتوو بن.
