بە بۆنەی تەمەنی 20 ساڵەی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی سەرنووسەر و ستافی كاراو سەرجەم كارمەندانی گۆڤارەكەتان دەكەین، گۆڤاری گوڵان هەر لە سەرەتای دەرچوونیەوە خزمەتێكی بەرچاوی بە بواری رۆژنامەگەری كوردی گەیاندووە و لە ئاست پرسە سیاسی و نەتەوەیی و نیشتیمانیەكاندا رۆڵێكی كارای لە ڕووماڵكردنی راستییەكان و شرۆڤە سیاسیەكاندا هەبووە وخزمەتێكی بەرچاوەی هەبووە لە برەودان بە هزری نەتەوەیی و نیشتیمانی، تەنانەت لە هەموو بوارەكانی وەك كۆمەڵایەتی، ئابووری، فەرهەنگ و هونەر و زانستی، توانیویەتی خزمەتێكی بەرچاو بە كۆمەڵگەی كوردی بكات، لە ئاست خزمەتكردنی بە توێژی ئافرەتیش بایەخێكی باشی پێداوە و توانیویەتی رۆڵی ئافرەت لە هەمووبوارەكاندا بەرجەستە بكات، دەتوانین بڵێین «گۆڤاری گوڵان»لە ماوەی كاركردنیدا سەرچاوەیەكی گرنگی هەواڵ و زانیاری و راپۆرتەكان بووە و لە ئاست كێشەكانی خەڵكیشدا رۆڵێكی بەرچاوی لە بەرجەستەكردنی ئاریشەكانی ژیانی خەڵكیدا هەبووە ...
لێرەوە بە ناوی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان دووبارە پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێزی ستافی گوڵانی خۆشەویست دەكەین و هیوادارین سەركەوتووتر لە جاران لە ئەركی پیرۆزی رۆژنامەگەریدا بەردەوام بن.
یەكێتی ئافرەتانی كوردستان