عەبدولڕەحمان سدیق: هیوادارم گوڵان وەك هەمیشە مینبەری تەواوی پێنووسە بەبڕشتەكانی كوردستان و جیهان بێت

عەبدولڕەحمان سدیق: هیوادارم گوڵان وەك هەمیشە مینبەری تەواوی پێنووسە بەبڕشتەكانی كوردستان و جیهان بێت
پەیامی پیرۆزبایی عەبدولڕەحمان سدیق، بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی گۆڤاری گوڵان
بۆ/ بەڕێز گۆڤاری گوڵان
لەیادی (20) ساڵەی دەرچوونی گۆڤاری (گوڵان)دا، بەگەرمیی پیرۆزبایی لەبەڕێزان سەرنووسەرو بەڕێوەبەری نووسین و دەستەی نووسەرانی گۆڤارە نایابەكەتان دەكەم و، هیوادارم لەساڵی نوێی تەمەنیشیدا وەك هەمیشە راستگۆیانەو بوێرانە تیشك بخاتە سەر رووداوو گۆڕانكارییەكانی جیهان و كوردستان و، وەك هەمیشەش هەر مینبەری تەواوی پێنووسە بەبڕشتەكانی كوردستان و جیهان بێت، بەئاراستەی بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی سیاسیی و هۆشیاریی نەتەوەیی و نیشتمانیی. جارێكی دی پیرۆزەو هەر لەپێشكەوتندا بن بۆ كوردو كوردستان و مرۆڤایەتیی.


عەبدولڕەحمان سدیق
Top