پەیامی پیرۆزبایی یەكێتی قوتابیانی كوردستان بەبۆنەی تێپەڕبوونی بیستەمین ساڵیادی گۆڤاری گوڵان

پەیامی پیرۆزبایی یەكێتی قوتابیانی كوردستان بەبۆنەی تێپەڕبوونی بیستەمین ساڵیادی گۆڤاری گوڵان
بۆ گۆڤاری گوڵان-بەڕێز
سڵاوی زانست و خەبات
بەناوی مەكتەبی سكرتارییەتی (ی.ق.ك)ەوە، بە بۆنەی دەرچوونی بیستەمین ساڵەی گۆڤارە بەڕێزەكەتان پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و یەكە یەكەی كارمەندانی گۆڤارەكەتان دەكەین و هیوادارین خامەكانتان هەروا بە بڕشت بێت لە پێناوی خزمەتكردنی رەوتی نووسین و رۆژنامەگەری راستەقینەی خەباتی رۆشنبیركردن و فراوانكردنی هزری تاكی كورد، هەروەها هەر بەو پێشەنگییە بمێنێتەوە بە ئاڕاستەی میتۆدی رەنگاوڕەنگی گۆڤارەكەتان، بەتایبەتی پەنجە خستنە سەر هەر سێ بواری (نەتەوەیی، سیاسی، كۆمەڵایەتی)، دووبارە پیرۆزە و بە هیوای سەركەوتنتان، لەگەڵ رێزماندا. ئیتر بۆ پێشەوە....


یەكێتی قوتابیانی كوردستان
مەكتەبی سكرتاریەت
Top