له‌ ده‌ڤه‌ری باله‌كایه‌تی تا ئێستا نزیكه‌ی هه‌زار ملم باران باریوه‌

له‌ ده‌ڤه‌ری باله‌كایه‌تی تا ئێستا نزیكه‌ی هه‌زار ملم باران باریوه‌
21ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا شه‌پۆلێكى ترى به‌فرو باران بارین ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى گرته‌وه‌و به‌ جۆرێك له‌ سه‌نته‌رى شارۆچكه‌ى چۆمان و شاره‌دێكانى سمیلان، گه‌لاَڵه‌ و قه‌سرىَ باران بارى و له‌ شاره‌دێى حاجى ئۆمه‌ران و گوندو كوێستانه‌كانى ناوچه‌كه‌ش به‌فر بارى.

سلێمان عه‌بدوڵلاَ به‌رێوه‌به‌رى كشتوكاڵى چۆمان راگه‌یاند: له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوو جگه‌ له‌ شاره‌دێى حاجى ئۆمه‌ران ته‌واوى ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى بۆ ماوه‌ى چه‌ند جارێك شه‌پۆلێكى به‌خورى دابارینى بارانى گرتۆته‌وه‌و له‌و ماوه‌یه‌شدا برى 8 ملم باران باریوه‌و كۆى دابارینى بارانى ئه‌مساڵى ناوچه‌كه‌ش گه‌یشته‌ 990 ملم.

ئه‌وه‌ى تایببه‌تیش بێت به‌ كه‌ش و هه‌واى ناوچه‌ كوێستانیه‌كان و به‌شێك له‌ دێهاته‌كان و شاره‌دێى حاجى ئۆمه‌ران به‌فر بارى و به‌هۆشیه‌وه‌ پله‌كانى گه‌رماى به‌ ئاستێكى به‌ر چاو له‌ ناوچه‌كه‌ دابه‌زاندوه‌.
Top