هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی هەرێم و پەرلەمان 37 ملیار دیناری پێویستە

هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی هەرێم و پەرلەمان 37 ملیار دیناری پێویستە
21ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەربەست مستەفا ئاماژەی بەوە دەكات كە كۆمسیۆن پێگری بڕیارەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ هەڵبژادنەكانی سەرۆكایەتیی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان دەبن و ڕاستەوخۆ دوای هەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق ئامادەكاری دەكەن، بۆ ئەوەی بتوانین بە جوانترین شێوە هەڵبژاردنەكانی بە ڕێوە ببەین.

سەربەست مستەفا بە \"هەولێر\""ـی گوت \""ئێمە وەك كۆمسیۆن بۆ هەلبژاردنەكانی هەرێم پێویستمان بە 37 ملیار دیار هەیە، پێویستە حكوومەتی هەرێم هەرچی زووە نیوەی پارەكە بۆ ئێمە دابین بكات، تا بتوانین ئامادەكاری خۆمان بۆ هەلبژاردن بكەین و بە جوانترین شێوە هەلبژاردنەكانی هەرێم بە ڕێوە ببەین.

بە پێی بڕیاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعوود بارزانی 21ـی 9ـی ئەمساڵ هەر دوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی هەرێم و پەرلەمان ئەنجام بدرێن. "
Top