لێكۆڵه‌ره‌كانى دادیی ده‌گه‌رِێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان
پێشه‌وا حوسامه‌دین گوته‌بێژى لێكۆله‌رانى دادى كوردستان راگه‌یاند: دواى ماگرتنى لێكۆله‌رانى دادیى بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته ، له‌و ماوه‌یه چه‌ندین كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ لایوه‌ندار ئه‌نجامدا به‌و ئامانجه‌ى بگه‌ینه ئه‌نجامێك ، دواجار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه به‌لێنی ئاماده‌كردنى پرۆژه یاسایه‌كیان پێی‌دان، تاكو به هه‌مان شێوه‌ى به‌غدا مووچه و ده‌رماڵه‌كانمان زیاد بكرێت، بۆیه كۆتاییمان به‌و مان گرتنه هێنا و گه‌رِاینه‌وه سه‌ر كاره‌كانمان.
