سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان: دیاریكردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە سەلاحیەتی حكومەتە نەوەك ئێمە
لە سایتی كوردیو و چەند میدیایەكی دیكەدا هەواڵێك بڵاو بووەتەوە كە گوایە بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵبژاردنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی دوا خستووە و تەنیا وادەی هەردوو هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و پارلەمانی كوردستانی دیاری كردووە.
بە گشت لایەكی ڕادەگەیێنین كە بابەتی دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پارێزگاكان بە پێی یاسای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و قەزا و ناحیەكانی هەرێمی كوردستان ژمارە(4)ـی ساڵی 2009ـی هەمواركراو، لە سەلاحیاتی حكوومەتی هەرێم دایە و هیچ پەیوەندی بە بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان نییە. بە پێچەوانەوە بەڕێزیان هەردەم لەگەڵ ئەوە دایە هەموو هەڵبژاردنێك لە كاتی خۆی و لە كەشێكی دیموكراتیانەدا ئەنجام بدرێت. بۆیە جەخت دەكەینەوە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و هیچ ئەساسێكی نییە.
دكتۆر ئۆمێد سەباح
گوتەبێژی فەرمی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان
19/4/2013
