18ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- له‌ساڵرِۆژى گه‌رِانه‌وه‌ى بارزانى نه‌مرو هه‌ڤاڵانى له یه‌كێَتى سۆفیه‌تى پێشوو بۆ خاكی عێراق له‌رێگاى به‌نده‌رى به‌سراوه، هه‌ڤاڵانى بارزانى نه‌مرو خێزانه روسیه‌كانیان به‌مه‌به‌ستى نوێكردنه‌وه‌ى سۆز‌و وه‌فاداریان بۆ رێبازه پیرۆزه‌كه‌ى بارزانى نه‌مر، سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانیان كرد له‌بارزان دواى به‌خێر هێنانیان له‌لایه‌ن لێژنه‌ى پێشوازى و دانانى تاجه گوڵینه له‌سه‌ر گلكۆى نه‌مران سۆز‌و وه‌فادارى خۆیان دووپات كرده‌وه‌و و به‌لێنیاندا تا دوا ساتى ته‌مه‌نیان خزمه‌تكارى رێبازه‌كه‌یان بن.