به هۆی رووداوێكی هاتووچۆ 3 هاووڵاتی بریندار بوون
به پێی زانیارییه‌كان له ئاكامی خێرالێخورین و پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كانی هاتووچۆ، دوو ئۆتۆمبێل له جۆی بارهه‌ڵگر و ئۆپڵ ئۆمیگایه‌ك لێكیانداوه، به هۆی ئه‌و رووداوه‌وه سێ له سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كان به شێوه‌ی جیا جیا بریندار بوونه كه برینی دوو كه‌سیان سه‌خته، پاشان بۆ چاره‌سه‌ركردن قوربانیه‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر كراون و پۆلیسیش په‌رِاوی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه ده‌ست پێكردووه.
