نێچيرڤان بارزانى: پێويستيمان به پسپۆڕى و شاره‌زايى گه‌شتياريى ميسرى هه‌يه.
له ديدارێكدا؛ وه‌زيرى گه‌شتياريى ميسر خۆشحاڵيى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران نيشان دا و سه‌رساميى خۆى به پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى. وه‌زيرى ميسرى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به سه‌ركه‌وتوويى سياسه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنى كوردستان دا و به تايبه‌تى ڕۆڵى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستانى له به‌ره‌وپێشبردنى بوارى ئابووريى هه‌رێمى كوردستان به‌رز نرخاند.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى وه‌زيرى گه‌شتياريى ميسر و شاندى ياوه‌رى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و خواستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ميسر دووپات كرده‌وه، به تايبه‌تيش له بوارى گه‌شتياريدا و ڕايگه‌ياند: هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا توانستى مرۆيى و ماددى هه‌يه، به‌ڵام پێويستى به پسپۆڕى و شاره‌زاييه و بۆ ئه‌مه‌ش داواى كرد كۆمارى ميسر به تايبه‌تى له بوارى گه‌شتياريدا و له بواره‌كانى ديكه‌شدا به گشتى؛ هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان بكات.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌وه‌ها داواى كرد كه ميسريش وه‌ك ووڵاتانى ديكه‌ى ناوچه‌كه و جيهان كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌رانى هان بدات بۆ ئه‌وه‌ى بێن له هه‌رێمى كوردستان كار و پڕۆژه و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند كه ميسريش وه‌ك زۆرێك له ووڵاتانى ديكه، ده‌توانێ سه‌ره‌تا له هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌ست پێبكات و هه‌رێمى كوردستان بكاته ده‌روازه‌يه‌ك بۆ گه‌يشتن به هه‌موو عێراق.
له كۆتايى ديداره‌كه‌دا وه‌زير و شاندى ميسرى داكۆكييان له‌سه‌ر خواستى كۆمارى ميسر بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه و ڕايانگه‌ياند كه ئه‌م سه‌ردانه‌يان ده‌بێته سه‌ره‌تايه‌كى باش بۆ بنياتنانى پردێكى فراوانى په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا و ئاماده‌يى حكوومه‌تى ميسريان بۆ پێشكه‌شكردنى پسپسۆڕى و شاره‌زايى له بوارى گه‌شتياريدا بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
