وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی میسر پرۆتۆكۆلێكی لێكگه‌یشتن ئیمزا ده‌كه‌ن
به‌ر له ئیمزا كردنی پرۆتۆكۆله‌كه‌دا ئه‌ندازیار كامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت و هیشام زه‌ع زوع وه‌زیری گه‌شتوگوزاری میسر كه به سه‌ردانێكی ره‌سمی و به یاوه‌ری شاندێكی وڵاتی میسر له هه‌رێمی كوردستانه تاوتوێی پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌ت له بواری گه‌شتوگوزاریان كرد.
پاشان له رێوره‌سمێكدا پرۆتۆكۆڵی لێك گه‌یشتن له نێوان هه‌ر وه‌زیر ئیمزا كرا‌و و دواتر ئه‌ندازیار كامه‌ران ئه‌حمه‌د له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند گوتی: ئه‌و پرۆتۆكۆڵه‌ی ئیمزا كراوه له نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی كوردستان و وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری میسر له چوار بواردا چرِ كراوه‌ته‌وه كه بریتین له سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی وڵاتی میسر كه ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه له‌م بواره‌دا و راهێنان به كارمه‌ند و كادیرانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به‌شداری كردن له پێشانگایه‌كان كه ده‌بنه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی بازارِی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان بخه‌ینه‌روو، به‌هێزكردنی پێگه گه‌شتوگوزارییه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتی: له ئێستاشدا له هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پرۆژه یاساییه‌كین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ببێته ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، له‌م پرسه‌شدا بتوانین سوود له‌ئه‌زموونی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌وان وه‌بگرین.
پاشان هیشام زه‌ع زوع وه‌زیری گه‌شتوگوزاری میسر گوتی: ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ماندا به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌بواری گه‌شتوگوزاردا و هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی خۆشمان نیشان داوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری پێوبستی كوردستان بكه‌ین تا له‌بواری گه‌شتوگوزاردا پێشبكه‌وێ، روونیشه له‌وه‌ی وڵاتی میسر ئه‌زموونێكی باشی له‌م بواره‌دا هه‌یه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌سه‌رجه‌م ئه‌و بوارانه‌ی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی پێدا هاوكاری پێویستیان پێشكه‌ش بكه‌ین، هه‌رێمی كوردستانیش ناوچه‌یه‌كی گه‌شتوگوزارییه و ده‌كرێ به پێی توانا په‌ره به‌و بواره بدرێ.
