یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان داوا لە هاووڵاتیان دەكات بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكەن
یەكێتی زانایان داوای لە مامۆستایانی ئایینی كرد هاووڵاتیانی ئەم ناوچانە هان بدەن بۆ ئەوەی بەشداری هەڵبژاردنەكان لەم ناوچانە بكەنو دەنگی خۆیان نەمرێنن، بەتایبەتی ئەم قۆناغەی ئەم ناوچانەی پێدا تێپەر دەبێت پێویستی بە هیممەتی سیاسیو كۆمەڵایەتیو رۆشنبیری هەیە، دیارە دەنگی هاووڵاتیانیش بەهێزترینو گەورەترین پشتیوانو پاڵپشتە بۆ ئەوەی مافە زەوتكراوەكان وەدەست بهێنەوەو، ئەو پەراوێزخستنەی چەندین ساڵە بەسەر كوردانی ئەم ناوچانە هاتووە لابدرێتو، جارێكی دیكە مێژووی رەشمان بەسەردا دوووبارە نەبێتەوە.
