سبەینێ لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

سبەینێ لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە
بەپێی بڕیارێکی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی ١٧ نیسان کە دەکاتە سەری ساڵی ئێزدیەکان لەسەرجەم دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستاندا پشووی فەرمییە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئاینیی هەرێمی کوردستان،مەریوان نەقشبەندی، لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدیەكان، بەپێی بڕیاری پەرلەمانی كوردستان سبەینێ لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان پشووی رەسمیە.

Top