نێچيرڤان بارزانى: هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كۆمپانيا ئه‌ڵمانييه‌كان ده‌كات
له ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ڵمانيا و چۆنيهتيى پته‌وكردن و به‌ره‌وپێشبردنى زياتريان؛ خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا داكۆكييان له‌سه‌ر فراوانكردنى بواره‌كانى په‌يوه‌ندى و به تايبه‌تيش ئه‌و بوارنه‌ى بۆ هه‌ردوولا گرنگن؛ كرده‌وه.
سه‌ردانى ئه‌م دواييه‌ى نێچيرڤان بارزانى بۆ ئه‌ڵمانيا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلا مێركل – ى ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانيا و به‌رپرسانى ئه‌ڵمانيا و ئه‌ورووپا و ئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه تيايدا كونسلى گشتيى ئه‌ڵمانيا سه‌ردانه‌كه‌ى به گرنگ و سه‌ركه‌وتوو له قه‌ڵه‌م دا و هيواى خواست ببێته قۆناغێكى تازه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا و وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا، به تايبه‌تيش له بوارى به‌رهه‌مهێنان و هاوكاريى ووزه‌دا.
له به‌شێكى ديكه‌ى ديدارهكهدا هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ڕه‌وشى عێراق و پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراقيان تاتوێ كرد و تيشكيان خسته سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ووڵاتانى ناوچه‌كه، به تايبه‌تيش ووڵاتانى دراوسێى هه‌رێمى كوردستان و عێراق.
له كۆتايى ديدارهكهدا نێچيرڤان بارزانى هه‌موو پشتگيرييه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كۆمپانيا ئه‌ڵمانييه‌كان دووپات كرده‌وه و ڕايگه‌ياند كه هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كۆمپانيا ئه‌ڵمانييه‌كان ده‌كات و شانبه‌شانى كۆمپانياكانى ديكه‌ى وڵاتانى ئه‌ورووپا و جيهان ده‌توانن بێن له هه‌رێمى كوردستان كار و پڕۆژه ئه‌نجام بده‌ن و له بواره جياجياكاندا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و له پرۆسه‌ى بنياتنانه‌وه و پێشخستنى هه‌رێمى كوردستاندا به‌شدار بن.
