سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان: پێویسته حكومه‌تی فیدرال له‌سه‌ر كرده‌وه تاوانكارییه‌كان بوه‌ستن و چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ بدۆزنه‌وه
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه :
به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 15/4/2013 زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك له كه‌ركووك و به‌غدا و خورماتوو و چه‌ند شار و شارۆچكه‌ی دیكه روویاندا، كه به‌هۆییانه‌وه ده‌یان هاووڵاتی بێگوناهی ئه‌و شار و شارۆچكانه بوونه قوربانی و زه‌ره‌رو زیانێكی زۆریشی به موڵك و ماڵیان گه‌یاند.
له كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێرای ئه‌وه‌ی به توندی ئه‌م كرده‌وه تاوانكارییانه ئیدانه و مه‌حكووم ده‌كات ، هاوكات ئه‌مه‌ش به په‌ره‌سه‌ندنێكی ترسناك داده‌نێ، بۆیه پێویسته حكومه‌تی فیدراڵ و ته‌واوی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی به بایه‌خێكی زۆره‌وه له سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه بوه‌ستن و چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ بدۆزنه‌وه، كه له ئاست پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیاندا بن.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌م كرده‌وه نامرۆڤانانه ده‌كه‌ین و له خوای مه‌زن داواكارین شه‌هیدان به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین .
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
15/4/2013
