دیندار زێباری: نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای حكوومه‌تی عێراق ده‌كات سیسته‌می دیموكراتی و ته‌وافوقی پهیرِهو بكات
له‌و لێدوانه‌دا یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه به دۆخی عێراق ده‌كات له روانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه كگرتووه‌كانه‌وه و ده‌ڵێت: به‌پێی راپۆرتی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرك داوا له عێراق ده‌كات كه به‌زووترین كات دیالۆگ بكاته‌وه له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هه‌یه و هه‌وڵبده‌ن كه ئه‌و كێشانه له رێگای مێزی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ربكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خستهرِوو، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به گرنگی ده‌زانێت گفتوگۆ له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هه‌بێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناسه‌قامگیری ئه‌منی له‌و ناوچانه و ده‌بێت گفتوگۆی راسته‌وخۆ له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكات، ئه‌و په‌یامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دان پیدانانێكه كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌منییه له عێراقدا.
هه‌روه‌ها گوتی: نه‌ته‌وه‌یه كگرتووه‌كان له مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه، كه ده‌بێت یاسای داهاتی سامانه‌كان له گه‌ڵ یاسای نه‌وت و غاز ده‌بێت به‌زووترین كات له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دوو یاسایه‌ی پێ گرنگه و ئه‌مانه كێشه‌ن له عێراق و ده‌بێت به‌زووی چاره‌سه‌ر بكرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركووك له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه ئه‌وه روونده‌كاته‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دان به‌وه داده‌نێت كه كه‌ركووك خاڵی ناكۆكییه له نێوان كورد و عه‌ره‌ب و ده‌بێت به ده‌ستور و ماده‌ی ده‌ستورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و جێبه‌جێ بكرێت و ئه‌وه داواكاری سیاسه‌تی سه‌ركردایه‌تی كوردستانیشه گوتیشی: بۆیه به‌م راپۆرتانی بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش UN فشار دادنێت له سه‌ر حكوومه‌تی ناوه‌ندی بۆ چاره‌سه‌ری.
بریاری ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، داوا له عێراق ده‌كات سیسته‌می ته‌وافوقی ره‌چاو بكات له گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه. زێباری گوتی: نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت ده‌بێت عێراق سیسته‌می دیموكراتی و ته‌وافوقی پهیرِهو بكات، ئه‌وه‌ش خاڵێكی یه‌كجار گرنگه UNباسی ده‌كات.
