15ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له كه‌ركووك هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆگایه‌كی ده‌رمان داگرتووه كه زیاتر له 17 تۆن ده‌رمانی جۆراو جۆر كه ماوه‌ی به‌كار هێنانیان به‌سه‌رچووه داگرتووه، ئه‌و ده‌رمانانه‌ش به شێوه‌یه‌كی نا یاسایی و بێ ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان هێندراوه‌ته شاره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو بفرۆشرێته‌وه، به پێی زانیارییه به‌راییه‌كانیش ئه‌و ده‌رمانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر داگیراوه ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووه‌و نموونه‌شیان ره‌وانه‌ی تافیگه كراوه.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها گوتی: له كۆی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر داكیراوه تۆنێك مادده‌ی بێهۆشكه‌ری تێیدا و چه‌ند تۆنێك له ده‌رمانه ده‌ست به‌سه‌ر داگیراوهكانیش حه‌بی ترامادۆڵیشی تێیدایه، هاوكات كه‌سێكیش ده‌ستگیركراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له چۆنیه‌تی هێنانی ئه‌و ده‌رمانانه بۆ شاری كه‌ركووك ده‌ستی پێكردووه.