هیزەكانی ئاسایشی كەركووك تیرۆرستیكی داواكراویان دەستگیر کرد

هیزەكانی ئاسایشی كەركووك تیرۆرستیكی داواكراویان دەستگیر کرد
بەرپرسی هۆبەری راگەیاندنی بەریوەبەرایەتی ئاسایشی كەركووك، بەمەش ملازم فەرهاد حەمەعەلی، لە لیدوانێكی تایبەتی بە ئاژانسی پەیامنیری گوت: دوای چاودێرییەكی ورد و بە پێی چەند زانیارییەك هێزەكانمان توانیان لە هەڵمەتێكدا لە ناو شاری كەركووك تیروریستێكی داواكراو بە ناوی \"ن.س.ج\"" دەستگیربكەن.


ئەم تیروریستە، سەر بە رێكخراوی تیروریستیی \""القاعیدە\""یە و لەلایەن دادگای كەركوك بە پێی مادەی 4ی تیرۆر داواكراوە.

تیرۆریستی ناوبراو دوای دەستگیركردنی دانی بەوەدا نا كە گروپەكەیان لە 8 تیروریستی دیكە پێك هاتووە و سەرجەمیان سەر بە رێكخراوی تیروریستی القاعیدەن و تا ئێستا چەندین كردەوەی تیروریستیان وەكو دانانی بۆمبی چێنراو و ئاراستەكردنی موشەك و تەقە كردن لە هێزە ئەمنییەكان ئەنجامداوە.


ئەم گروپە، دوای ئەوەی لە یەكێك لە كردەوە تیرۆریستیەكانیان هێرشیان كردووەتە سەر بازگەیەكی سوپای عێراق لە شارۆچكەی \""داقوق\"" 4 تیرۆریستیان لێ‌ كوژراوە.

تیرۆریستەکە، دوای دەستگیركردنی رەوانەی دادگا كرا."
Top