چواره‌مین رۆژی دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا
له یه‌كه‌مین دیداریان شاندی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و د.ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگ‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان تۆنی بلنكین یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و جێگری راوێژكاری ئاسایشی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و جه‌یك سولیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و پونیت تالوار یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و به‌ڕێوبه‌ری پێشكه‌وتوو بۆ ووڵاتانی كه‌نداو و عێراق و ئیران.
له دیداره‌كه‌دا سه‌ره‌تا د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ناوی شاندی هه‌رێم پیرۆزبایی له ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه تازه‌كه‌یدا بۆ خوارد، هاوكات پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌مه‌ریكاو روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ڕ دوایین پێشووه‌چوونی باری سیاسی له عیراق و ناوچه‌كه پێشكه‌ش كرد.
شاندی هه‌رێمی كوردستان به پێی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه تیشكیان خسته سه‌ر ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان ئاڵۆزی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه، سه‌باره‌ت به ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان گووتی ئێمه مێژووێكمان هه‌یه له خه‌بات و قوربانیدان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتووی شارستانی كه گه‌له‌كه‌مان هه‌ست به بوونی خۆی بكات و به ئاسووده‌یی بژیت، هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ نموونه‌یه‌كی دیاره له‌ڕووی سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌سه‌ندنی خێرا.
10 ساڵ پێش ئێستا ئێمه پشتگیری پرۆسه‌ی ئازادبوونی عیراقمان كرد‌و دوای سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌ش سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان به‌شداری كارایان كرد له داڕشتنی ده‌ستوورو بونیاتنانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق. به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌هۆی سیاسه‌تی تاكڕه‌وانه‌و پابه‌ندنه‌بوونی حكومه‌تی فیدڕاڵ به ده‌ستووری وڵات خه‌ریكه له ئامانجی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق دوورده‌كه‌وینه‌وه.
ئه‌مڕۆ جگه له بوونی چه‌ند پرسێكی هه‌ڵواسراوی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا كه حكومه‌تی فیدراڵ نایه‌وێ چاره‌سه‌ریان بكات، چه‌ندین كێشه‌ی دیكه‌ش له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عیراق سه‌ریان هه‌ڵداوه، پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی سوننه په‌راوێز خراوه‌و ناتوانن به قه‌باره‌ی خۆیان به‌شداری له بڕیاری سیاسی وڵات بكه‌ن و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه خۆپیشاندا دژی حوكمڕانی به‌غدا درێژه‌ی هه‌یه. هاوكات هه‌ندێ لایه‌نی شیعه به‌به‌رده‌وامی ره‌خنه له ئه‌دای كاری حكومه‌ت ده‌گرن و داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵ گوزارشت له ته‌واوی پێكهاته‌كانی عیراق بكات.
شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ته‌واوی ئه‌و قه‌یران و ئاڵۆزیانه په‌یوه‌ستن به پشتگوێ خستنی ده‌ستوور له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق و پابه‌ند بوون به ده‌ستوور و هاوبه‌شی كردنی راسته‌قینه له ده‌سه‌ڵات و پابه‌ندبوون به سیسته‌می دیموكراتی و فیدراڵی زامنی یه‌كپارچه‌یی وڵات و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌یه له نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا. هه‌روا گووتیان نابێ به‌غدا هیچ كاتێك هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌ر هیچ لایه‌ك، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت سه‌رچاوه‌ی دڵنیایی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كان بێت.
هه‌ر له‌م رووه‌وه جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه حكومه‌تی فیدڕاڵ نابی تاكتیك به‌كاربێنێت بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كان به‌ڵكو ده‌بێ به‌رنامه‌و ستراتیژی هه‌بێت بۆ نه‌هێشتنی قه‌یرانه‌كان.
هاوكات شاندی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی و حكومه‌تی هه‌رێمیان له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسانه‌و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به ئاینده‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و قه‌یرانی ئاڵۆزی سوریا‌و بارودۆخی ئاواره‌كانی سوریا له هه‌رێم گه‌یانده به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم گووتی به‌ڕێز مسعود بارزانی هیچ كاتێك ده‌رگای گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌غدا دانه‌خستووه، هه‌میشه هه‌وڵی داوه پرسه‌كان له رێگه‌ی دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێستا شاندێك له به‌غدایه بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه‌كان.
له به‌رامبه‌ردا تۆنی بلینكن سڵاو‌و رێزی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای گه‌یانده سه‌رۆك بارزانی و شاندی هه‌رێمی كوردستان گووتی به‌ڕێز جۆ بایدن نیازی وابوو له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵمان به‌شدار بێت به‌ڵام به‌هۆی هاتنه پێشی به‌رنامه‌ی دیكه نه‌یتوانی ئاماده‌بێت، تۆنی بلینكن و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا كه له نزیكه‌وه گوێبیستی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن له‌مه‌ڕ پرس و قه‌یرانه‌كان. تۆنی بلینكن پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه له پشتگیری كردن له عیراقێكی دیموكرات و فیدراڵ و یه‌كگرتوو، گووتی ده‌خوازین هه‌موولایه‌ك پابه‌ندی ده‌ستووری وڵات بێت وه‌ك چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ئه‌و كێشانه‌ی كه ئێستا له‌ئارادان.
هه‌مان رۆژ شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌چه‌ند دیدارێكی جیادا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئێد رۆیس به‌رپرسی كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه جارید پۆلس سه‌رۆكی گروپی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و سیناتۆر جۆن مه‌كین كۆبوونه‌وه.
ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كان بریتی بوو له بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه‌و سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له رووی گه‌شه‌پێدانی ئابووری و جوله‌ی بازرگانی و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت و قه‌یرانی سیاسی عیراق و ئاڵۆزیه‌كانی سوریا و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسانه.
شاندی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كانیان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازێ پرسه‌كانی به دیالۆگ و به گوێره‌ی بنه‌ما ده‌ستووریه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلایی بكاته‌وه، هاوكات نیگه‌رانی خۆشیان خسته‌ڕوو كه به‌هۆی سیاسه‌تی حكومه‌تی فیدڕاڵ خه‌ریكه ده‌نگی ناڕه‌زایی ته‌واوی به‌شه‌كانی دیكه‌ی عیراق ده‌گرێته‌وه‌و قه‌یرانه‌كان به‌ره‌و ئاڵۆزبوونی زیاتر ده‌چن.
شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ گروپی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا سوپاسی هه‌لچوێستی ئه‌و گروپه‌یان كرد كه هه‌میشه پشتگیریان له خواسته ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان كردووه له كۆنگرێس و رۆلیان هه‌بوو له كردنه‌وه‌ی كونسولگه‌ری گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێم. هه‌ردوولا كۆك بوون كه به‌یه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه كردنی پڕۆژه‌یه‌ك بكه‌ن بۆ به فه‌رمی ناساندنی جینۆسایدكردنی گه‌لی كوردستان له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاو رای گشتی له‌م تاوانه گه‌وره‌یه ئاگادار بكه‌نه‌وه كه له رابردوو به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتووه.
له دیداره‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ سیناتۆر جۆن مه‌كین هه‌ردوولا كۆك بوون بۆ درێژه‌دان به په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابووری و بازرگانیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، به‌ڕێز مه‌كین رایگه‌یاند هه‌ركات سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌م هه‌ست ده‌كه‌م گه‌لی كوردستان ویست و ئاره‌زووی زۆری هه‌یه بۆ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن. دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه ئێوه لێره‌ش له كۆنگرێس و سینات دۆستتان زۆره، ره‌وشی سه‌قامگیرو پێشكه‌وتووی هه‌رێمی كوردستان هانمان ده‌دات كه زیاتر پشتگیریتان بكه‌ین.
هه‌مان رۆژ شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نامیق تان باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس په‌یوه‌ندیه نێوان هه‌ردوولاو میكانیزمی زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه ئابووری و بازرگانیه‌كان كرا له پێناو سوودو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی دراوسێ. بارودۆخی سیاسی عیراق و قه‌یران و ئاڵۆزیه‌كانی سوریا‌و ره‌وشی ئاواره‌كانی سوریا له هه‌رێم و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌م پرسه ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنی نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن بوو.
