سه‌عدیه‌ - به‌ هۆی مه‌ترسیی تیرۆریستانه‌وه‌ ده‌یان موختار واز ده‌هێنن

سه‌عدیه‌ - به‌ هۆی مه‌ترسیی تیرۆریستانه‌وه‌ ده‌یان موختار واز ده‌هێنن
10ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- له‌ سنوری شاره‌دێی سه‌عدیه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ 8 موختار له‌ترسی گروپه‌ توندرِه‌وه‌كان وازیان له‌كاره‌كانیان هێناوه‌.

ئه‌حمه‌د زرگوشی به‌رِێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌عدیه‌ راگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه‌ گروپه‌ توندرِه‌وه‌كان كه‌وتونه‌ته‌ هه‌رِه‌شه‌كردن له‌ موختاره‌كانی شاره‌دێی سه‌عدیه‌و بلاَوكراوه‌یان خستۆته‌ ماڵه‌كانیانه‌وه‌ به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر واز له‌كاره‌كانیان نه‌هێنن تیرۆریان ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا به‌هۆی هه‌رِه‌شه‌ی گرووپه‌ تونده‌رِه‌و و تیرۆریسته‌كانه‌وه‌ به‌ ده‌یان موختار وازیان له‌كاره‌كانیان هێناوه‌.
Top