شوفێری ته‌نكه‌رێك و دوو هاوولاَتى به‌توَمه‌تى دزینى 24 به‌رمیل نه‌وت ده‌ستگیر كران

شوفێری ته‌نكه‌رێك و دوو هاوولاَتى به‌توَمه‌تى دزینى 24 به‌رمیل نه‌وت ده‌ستگیر كران
10ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- مه‌فره‌زه‌یه‌كى ئاسایشى سه‌روچاوه‌ى سه‌ر به‌ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى راپه‌رِین شوفێرى ته‌نكه‌رێكى نه‌وت و دوو هاوولاَتى ده‌ستگیر ده‌كه‌ن به‌توَمه‌تى دزینى 24 به‌رمیل نه‌وتى هاوولاَتییان.

له‌ راگه‌یاندراوێكى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى راپه‌رِین هاتووه‌: مه‌فره‌زه‌یه‌كى ئاسایشى سه‌روچاوه‌ى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان له‌گوندى بێتواته‌ى سه‌ر به‌ناحیه‌ى سه‌روچاوه‌ له‌كاتى دابه‌شكردنى نه‌وتدا شوَفێرى ته‌نكه‌رێك له‌گه‌ڵ دوو هاوولاَتی ده‌ستگیر كردووه‌، ئه‌و سێ كه‌سه‌ 24 به‌رمیل له‌به‌شه‌ نه‌وتى هاوولاَتیان به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى ببه‌ن و له‌بازارِى ره‌شدا به‌نرخێكى گرانتر ده‌یفروَشنه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ش ده‌ستگیر كراوه‌كان به‌ پێى مادده‌ى 240)له‌ یاساى سزادانى عێراقى لێكوَڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان ده‌كرێ.
Top