سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه زیندانى نه‌هێنى له هه‌رێمى كوردستان هه‌بێ
له سه‌ره‌تادا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئاماژه به‌و كار‌و چالاكییانه دا كه ئه‌نجامیانداوه و رایگه‌یاند: له‌و كاته‌ی ده‌ستبه‌كار بووینه له‌و پۆسته چه‌ند كارێكمان ئه‌نجامداوه له‌وانه سه‌ردانى دوو گرتووخانه‌ى هه‌رێمى كوردستان‌مان كردووه له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه زیندانیه‌كان كۆمه‌ڵێك كه‌موكورى هه‌یه، له هه‌مان كاتدا ره‌وشى زیندانیان له بارودۆخێكى باش دایه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له كوردستان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا به‌وه‌ی ئایا له كوردستان زیندانی نهێنی هه‌یه گوتی: تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه زیندانى نهێنى له هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت، به شێوه‌یه‌كى گشتى ره‌وشى مافى مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان له ئاستێكى باش دایه به به‌راود به وڵاتانى ده‌رووبه‌ر چونكه حكوومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كان به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه له گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه ره‌وشى مافى مرۆڤ له هه‌رێم باشتر بێت، ده‌سته‌كه‌مان سه‌ردانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌ده و خوێندنى باڵاى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له وانه‌كاندا گرنگى زیاتر به مافى مرۆڤ بدرێت، هه‌ر وه‌ك داوامان له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا كردووه كه به‌شێك له زانكۆكان بكرێته‌وه بۆ خوێندنى مافى مرۆڤ، ئێستا له ده‌سته‌كه‌مان تیمێكى گه‌رۆك دامه‌زاروه بۆ ئه‌وه‌ى به دا داچوون بۆ هه‌موو ئه‌و پێشێل كاریانه بكات كه ده‌كرێته سه‌ر هاووڵاتیان.
ده‌رباره‌ی راپۆرتى UPR كه ساڵى 2014 له كۆبوونه‌وى ریكخراوى نێوده‌وڵه‌تى مافى مرۆڤ سه‌باره‌ت به ره‌وشى مافى مرۆڤى عێراق پێشكه‌ش ده‌كرێت، رایگه‌یاند: هه‌رێمى كوردستان پشكمی له‌و راپۆرته هه‌یه، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوامان كردووه كه پاشكۆیه‌ك تایبه‌ت بكرێت له‌و راپۆرته بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پێشكه‌وتنانه بخه‌ینه‌روو كه له بوارى مافى مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان رووى داوه و بخینه به‌رده‌م راى جیهانى. گوتیشی: له ئه‌مرِۆوه‌هه‌ر كه‌سێك سكاڵاى هه‌بێت یان كێشه‌یه‌كى هه‌بێت و پێشێلكارى به‌رامبه‌ر كرا بىَ ده‌توانێت نووسینگه‌كانمان ئاگادار بكه‌نه‌وه كه 12 نووسینگه‌مان له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و به‌دا داچوون بۆ كێشه‌كه‌ى ده‌كرێت و هه‌وڵى چاره‌سه‌رى بۆ ده‌ده‌ین.
