سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له بالیۆزی نه‌مسا له ئوردن و عێراق ده‌كات
له كۆبوونه‌وه‌كدا سه‌رۆك بارزانی به گه‌رمی به‌خێرهاتنی كرد و باسی له په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و نه‌مسا كرد و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌شی به نموونه‌یی و خاوه‌ن مۆركێكی تایبه‌تی وه‌سفكرد و گوتی: ده‌خوازین په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان بگه‌نه ئاستێكی نایاب و په‌ره‌سه‌ندووتر.
بالیۆزی نه‌مسا له وته‌یه‌كدا سه‌رسامی خۆی به‌و پێشكه‌وتنانه ده‌ربڕی، كه له كوردستان به‌دیهاتوون و گوتی: هه‌ر كه‌سێك، كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات هه‌ست به‌و پێشكه‌وتنانه ده‌كات، كه له هه‌موو بواره‌كاندا به‌دیهاتوون و گوتی: ئه‌وان وه‌ك حكوومه‌تی نه‌مسا ده‌یانه‌وێ یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن تا ئه‌و پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنانه به‌رده‌وام بن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بالیۆزی نه‌مسا له ئوردن و عێراق باسی له‌وه كرد، كه ده‌یانه‌وێ ڕۆڵێكی به‌هێزیان له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت و له بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان و گه‌شتوگوزاردا به‌شدارێكی كارا بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هانی كۆمپانیاكانی نه‌مسا ده‌ده‌ن تا بێن وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، هه‌روه‌ها هانی خه‌ڵكه‌كه‌شی ده‌ده‌ن بۆ گه‌شتوگوزار سه‌یرانی كوردستان بكه‌ن، چونكه سرووشتێكی دڵڕفێنی هه‌یه.
به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ردا گوتی: ئێمه پێمان خۆشه و هه‌موو ئاسانكارییه‌كیش ده‌كه‌ین تا كۆمپانیاكانی نه‌مسا له هه‌موو بواره‌كاندا به گشتی و به تایبه‌تی بواری گەشتوگوزار و كشتوكاڵدا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و له زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ماندا یارمه‌تیمان بده‌ن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاتوو ئه‌سترید هارز باسی له پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه هه‌رێمی كوردستان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا شوێنێكی دیاری هەیە .
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و بڕیاری دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له هه‌ردوو پارێزگای مووسڵ و ئه‌نبار كرا و بایه‌خی وڵاته‌كه‌یانی به ره‌وشی عێراق و سوریا باسكرد.
هه‌روه‌ها پرسیاری ده‌رباره‌ی ژماره و ره‌وشی په‌نابه‌رانی سوریا له هه‌رێمی كوردستان كرد. له وه‌ڵامدا سه‌رۆك بارزانی گوتی: به پێی ئاماره‌كان ئێستا ژماره‌یان له سه‌رووی 100 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، ئێمه هه‌رچی له توانا‌مان دابێت بۆ یارمه‌تیدانیان ده‌یكه‌ین، چونكه هه‌م كارێكی مرۆڤانه‌یه، هه‌م ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یشه. له به‌رامبه‌ردا بالیۆزی نه‌مسا باسی له‌وه كرد، كه ئه‌مه باری سه‌رشانی هه‌رێمی كوردستانی قوڕس كردووه و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رۆڵی كارای خۆی بگێڕێـت. هه‌روه‌ها تاوتوكردنی چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به بارودۆخی سوریا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
