ئەردوگان دەربارەی نەوتی كوردستان دەدوێ

ئەردوگان دەربارەی نەوتی كوردستان دەدوێ
1ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌ دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و رێكه‌وتنی وزه‌یی له‌ نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و هه‌ولێر ده‌كات.
له‌ دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی (توده‌ی زه‌مان)ی توركی كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌ردۆغان بۆ یه‌كه‌م جار ئاماژه‌ی به‌ رێكه‌وتنی نه‌وتی نێوان وڵاته‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان داوه‌ و گوتوویه‌تی خەریكی گفتوگۆكردنن لەگەڵ هەرێمی كوردستان له‌باره‌ی راكێشانی بۆڕی نەوت له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و توركیا.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌شی به‌ده‌ستووری نوێی عێراقی كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌ستوور رێگه‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات نه‌وت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات.
Top