پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
جه‌عفه‌ر ئیمینكی، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان به (رووداو)ی گوت \""بۆ تاوتوێكردنی هه‌ندێ بابه‌ت ئه‌مڕۆ كۆده‌بینه‌وه\"".
ئیمینكی ئاماده نه‌بوو زانیاری زیاتر بدات له باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی ده‌بێت له هه‌ڵوێستی \""یه‌كلاییكه‌ره‌وه\""ی هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر به‌غدا و دیارییكردنی ئه‌جێندایه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌ه‌ێمی كوردستان له‌گه‌ل حزبه كوردستانییه‌كان كه بڕیاره سبه‌ی ئه‌نجام بدرێت.
دوای په‌سه‌ندكردنی بوجه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه به‌بێ ره‌زامه‌ندی كورد، وه‌زیر و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی بڕیارێكی یه‌كلایی كه‌ره‌وه ده‌كه‌ن بۆ مانه‌وه و یاخود كشانه‌وه‌ی له حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی."
