سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ژنى قیامه له خوشك و برایانى مه‌سیحى پیرۆز ده‌كات
مه‌سیحییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له دێرزه‌مانه‌وه له‌گه‌ڵ موسڵمان و پێكهاته ئایینییه‌كانی دیكه‌ى كوردستان به برایه‌تی و به ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ژیاون و له خۆشی و ناخۆشی و قوربانیدان بۆ هێنانه‌دیی ئازادی و ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر به‌شدار بوونه، هه‌ر بۆیه‌شه بنه‌ماى لێبورده‌یی و یه‌كترقبووڵكردن و برایه‌تی؛ بووه‌ته ڕوویه‌كى پرشنگدارى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رنجى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ خۆى ڕاكێشاوه.
جارێكی دیكه جه‌ژنی قیامه له هه‌موو خوشك و برایانی مه‌سیحی پیرۆز بێت و هه‌ر له خۆشی و شادی‌دا بن.
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
30ى ئادارى 2013
