نامه‌ی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی جه‌ژنی قیامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیحه‌وه (سڵاوی خوای لێ بێ)
له كاتێكدا له زوربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق كریستیانان دووچاری شاڵاوی زوڵم و ئیرهاب و راوه‌دوونان و په‌راوێزخستن بوونه‌ته‌وه، هه‌رێمی كوردستان بۆته په‌ناگه‌ی ئارام بۆیان. هاوكات كریستیانیان له هه‌رێمی كوردستاندا هاوڵاتی راسته‌قینه و به‌شدارن له دامه‌زراندنی پایه‌كانی كولتووری ئارامی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و پێكه‌وه‌كاركردن بۆ ئاوه‌دانی و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و شان به‌شانی كورد و توركمان و پێكهاته جیاجیاكان خه‌باتیان كردووه بۆ به‌دیهێنانی هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كان و قوربانیان داوه، بۆیه ماف و شوێن و پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و سیاسی ئه‌وان له‌م هه‌رێمه‌دا رێز لێ‌گیراو و به یاسا پارێزراوه و له‌لایه‌ن ئێمه‌شه‌وه وه‌كوو پارتی دیموكراتی كوردستان به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین كه پشتگیر و هاوخه‌باتیان بین له‌پێناوی به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانیان.
جارێكی دیكه پیرۆزبایی گه‌رمتان لێ ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین له هه‌رێمی كوردستاندا یادی هه‌موو جه‌ژن و بۆنهكانتان به خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بكه‌نه‌وه.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
30 ئاداری 2013
