سبه‌ی نیشتیمانى كوتان دژى نه‌خوَشى ئیفلیجى مندالاَن ده‌ست پێده‌كات

سبه‌ی نیشتیمانى كوتان دژى نه‌خوَشى ئیفلیجى مندالاَن ده‌ست پێده‌كات
30ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- له‌ پێناو به‌رده‌وام بوون له‌ كوَنتروَڵ كردن و مانه‌وه‌ى كوردستان دوور له‌ نه‌خوَشیه‌ گوازراوه‌كان و پاراستنى نه‌وه‌كانى ئاینده‌، ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه‌ هه‌ڵمه‌تى نیشتیمانى كوتان دژى نه‌خوَشى ئیفلیجى مندالاَن ده‌ست پێده‌كات بوَ مندالاَنى ته‌مه‌نى نێوان یه‌ك رِوَژه‌ تــا 5 سالاَن جا كوترابن یاخود نه‌كوترابن له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌كوترێن.

هه‌ڵمه‌ته‌ تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ردوام ده‌بێ و هه‌ڵمه‌تی دووه‌میش له‌ رۆژی 5ی ئایار ده‌ست پێده‌كات و ئه‌ویش پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ و منداڵان له‌رێگه‌ی تیمه‌ جێگیر و گه‌رِۆكه‌كانی ته‌ندروستی ده‌كوترێن و هه‌ر منداڵێكیش دوو قه‌تره‌ پێ ده‌درێ.
Top