به‌شه‌ به‌نزینی كه‌لار كه‌م ده‌كرێته‌وه‌و شوفێرانیش ناره‌زایی ده‌رده‌برِن

به‌شه‌ به‌نزینی كه‌لار كه‌م ده‌كرێته‌وه‌و شوفێرانیش ناره‌زایی ده‌رده‌برِن
30ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- حوسێن قادر به‌رپرسی نووسینگه‌ی سووته‌مه‌نی كه‌لار راگه‌یاند: رِۆژانه‌ ته‌نیا 83 هه‌زار لیتر سووته‌مه‌نی بۆ گه‌رمیان ته‌رخان كراوه‌ و ئه‌و برِه‌ش بۆ شارێكی وه‌ك كه‌لار كه‌مه‌، بۆیه‌ ناچارین ته‌نیا له‌ دوو به‌نزینخانه‌ به‌شه‌ به‌نزین به‌ شوفێران بده‌ین.

شوفێرانی كه‌لاریش هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و برِه‌ به‌نزینه‌ی پێیان ده‌درێ زۆر كه‌مه‌ و گرفتیان بۆ دروست كردووه‌، بۆیه‌ داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان ده‌كه‌ن چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌یان بۆ بكات.
Top