نێچيرڤان بارزانى: قۆناغێكى نوێ له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ورووپا له بوارى وزه‌دا ده‌ست پێده‌كات
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى جه‌ژنى نه‌ورۆزى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران كرد، ئينجا پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى به ياوهريى شاندێكى حكوومه‌ت بۆ هه‌ر يه‌ك له وڵاتى ئه‌ڵمانيا و توركيا پێشكه‌ش كرد. ده‌رباره‌ى سه‌ردانى ئه‌ڵمانيا، نێچيرڤان بارزانى ڕوونى كرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌يان بۆ به‌شداريكردن بوو له كۆنفرانسى وزه بۆ ئه‌ورووپا و له ميانى كۆنفرانسه‌كه‌دا چاويان به ئه‌نجێلا مێركل – ى ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانيا كه‌وت و داوايان لێ كردووه كه پشتگيريى له سياسه‌تى نه‌وتيى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عيراقدا، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيان ده‌ربڕيوه بۆ ئه‌وه‌ى له پرسى دابينكردنى وزه‌دا له ڕێگه‌ى توركياوه يارمه‌تيى ئه‌ورووپا بدات. لاى خۆيه‌وه مێركل ڕايگه‌ياندووه كه هانى كۆمپانياكانى ئه‌ڵمانيا له بوارى وزه‌دا ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بێن له هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌ر له ميانى به‌شداريكردنيان له كۆنفرانسه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆميته‌ى دابينكردنى وزه بۆ ئه‌ورووپا كۆ بوونه‌ته‌وه و ڕايگه‌ياند كه ئيتر قۆناغێكى نوێ له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ورووپا له بوارى وزه‌دا ده‌ست پێده‌كات.
ده‌رباره‌ى سه‌ردانى توركياش، نێچيرڤان بارزانى تيشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان - ى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، پرۆسه‌ى ئاشتى و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه‌ى پرسى كورديان له توركيا تاوتوێ كردووه و هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيان دووپات كردووه‌ته‌وه كه پشتگيرى له پرۆسه‌كه ده‌كات. ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى عيراقيش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران و به‌رپرسانى توركيا، پێشهاته سياسى و ئهمنيهكانيان تاوتوێ كرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه توركيا نيگهرانيى خۆى له ڕه‌وشى عيراق ده‌ربڕيوه.
سه‌باره‌ت به پرسى وزه و هاوكارى له به‌رهه‌مهێنانى وزه‌شدا، نێچيرڤان بارزانى ڕايگه‌ياند حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر هاوكارى و ڕێككه‌وتنێك له بوارى وزه‌دا له‌گه‌ڵ توركيا بكات، له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عيراقدا ده‌بێت.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها باسى له سه‌ردان و كۆبوونه‌وه و ديداريان له‌گه‌ڵ سياسهتمهدارانى كورد و به‌رپرسانى كه‌جه‌ده و به‌ده‌په له ئه‌نقه‌ره كرد و تيشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌وان خۆشحاڵ بوون به‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕۆڵێكى باشى له پرۆسه‌ى ئاشتى و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌دا هه‌يه و هيواى خواست پرۆسه‌كه بگاته چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد به شێوه‌يه‌كى ئاشتيانه.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى يادكرنهوهى بيست و پێنج ساڵه‌ى كيميابارنكردنى هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران سوپاسى وه‌زير و وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوان و ئه‌و كۆميتهيهى كرد كه كاريان بۆ ڕێخستنى ڕێوڕه‌سمه‌كه كردووه و وێڕاى كه‌موكوڕييه‌كان، ڕێوڕه‌سمێكى سه‌ركه‌وتوو به ڕێوه چوو.
ده‌رباره‌ى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ش كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كارى له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران ليژنه‌يه‌كى به سه‌رۆكايه‌تيى وه‌زيرى ناوخۆ و به ئه‌نداميه‌تيى نوێنه‌رى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم، وه‌زارتى پلاندانان، وه‌زاره‌تى داد و پارێزگارى سلێمانى پێك هێنا بۆ ئامادهكاركردنى ورده‌كارى و لێكۆڵينه‌وه له هه‌نگاوه‌كانى بهپارێزگاكردن و پێشكه‌شكردنى ڕاپۆرتيك به ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران.
له كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران گفتوگۆى ده‌رباره‌ى ياساى گشتيى هه‌رێمى كوردستان كرد و وه‌زيرى دارايى و ئابوورى ڕايگه‌ياند دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ياساى بودجه‌ى گشتيى هه‌رێمى كوردستانى ده‌ركرد، ڕێنمايى جێبه‌جێكردنى ياساكه ئاماده كراوه و ئيتر بڕگه‌كانى ياساكه به شێوه‌يه‌كى كرده‌يى ده‌كه‌ونه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆيه‌شه ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران وه‌زاره‌ته‌كانى ڕاسپارد تا له چوارچێوه‌ى ئه‌م ڕێنماييانهدا ده‌ست به جێبه‌جێكردنى ياساكه بكه‌ن.
