لە کوردستان ١٤ھەزار کەس بوونەتە قوربانی مین
میروان ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیە گشتیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لەسلێمانی بە میدیاکانی راگەیاند :\"ھەرچەندە بەردەوام ھەوڵمانداوە ھەرێمی کوردستان لە مین پاک بکەینەوە و بە پێی بەڵێننامەیەکیش کە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق دایە کە تا ساڵی ٢٠١٨ عێراق و ھەرێمی کوردستان لە مین پاکبکرێتەوە بەڵام بەدوری دەزانینن لە کاتی خۆی دا ئەوبەلێنە جێ بە جێ بکرێت ،بۆیە پێویستمان بە ھاوکاری و یارمەتی حکومەت و دام و دەزگاکان ھەیە ،تا بتوانین کوردستان لە مین پاک بکەینەوە .
ئەوەشی باس کرد:\""ساڵانە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیھان و کوردستان دا ٤/٤ رۆژی جیھانی ھۆشیارکردنەوە و پاڵپشتی کردنی چالاکیەکانی مین بەرێوە دەچێت و داوای کرد تەواوی دەزگاکانی راگەیاندن ھاوکاریان بن بۆ ھەفتەی ھۆشیاری مین ."
