ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و توركیا كۆدەبنەوە

ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و توركیا كۆدەبنەوە
25ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری فەرمی حکومەتی تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا کۆدەبێتەوە.

بڕیارە کۆبوونەوەکە کاژێر 20:00بەکاتی هەولێر بەڕێوە بچێت.

پرسی ئاشتی لە تورکیا، پەیامی نەورۆزی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ئاگربەستی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە و بارودۆخی سیاسی عێراق لە سەرەکیترین تەوەرەکانی دیدارەکەی نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان دەبێت.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە 2013/3/20، بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاسایشی وزە و کاروباری دەرەوە، سەردانی ئەڵمانیای کرد و لەگەڵ ئەنجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا کۆبووە.
Top