هەولێر بەشداری لە کاژێری زەویدا دەکات
بە مەبەستی پاراستنی ژینگە، وەک نەریتێکی ساڵانە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بۆ ماوەی یەک کاژێر کارەبا دەکوژێتەوە، کە ئەو نەریتە ژینگەپارێزییە بە کاژێری زەوی ناسراوە.
ئەندازیار حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر لەو بارەوە بە (رووداو)ی راگەیاند \"شاری هەولێر بەشداری کاژێری زەوی کردووە و لە کاژێر 8:30 بەکاتی هەولێر، کارەبای باخی شار و دەورووبەری بۆ ماوەی نیو کاژێر کوژاوەتەوە\"".
سەرەتای دروستبوونی ئەم نەریتە ژینگە پارێزییە بۆ 2007/3/21 دەگەڕێتەوە لە وڵاتی ئوستراڵیا.
لە ساڵی 2012، زیاتر لە 7 هەزار شار لە 152 وڵاتی جیهان بەشدارییان لە کاژێری زەویدا کردبوو."
