حکومەتی هەرێم پێشوازی لە بڕیاری ئاگربەست دەکات
ئەمڕۆ شەممە، موراد قەرەیلان، سەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ئاگربەستی یەکلایەنانەی راگەیاند.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وێڕای پێشوازى و پشتگيرى له‌و ئاگربه‌سته، رایگەیاند \""پێمان وايه بڕيارێكى ئه‌رێنى و له جێى خۆيه‌تى و هيوادارين ببێته ده‌سپێكى بێده‌نگبوونى يه‌كجاره‌كی چه‌ك و راوه‌ستانى رژانى خوێن له نێوان گه‌ريلاكانى PKK و هێزه چه‌كداره‌كانى توركيادا و ئه‌نقه‌ره‌ش به شێوه‌يه‌كى جیدى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكات\"".
ئاگربەستەکەی KCK دوای پەیامە نەورۆزییەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی بەندکراوی PKK دێت، کە کۆتایی هاتنی قۆناخی شەڕ و بێدەنگ کردنی چەکەکانی راگەیاند و گوتی \""ده‌بێ به سیاسه‌تی دیموکراتیانه پرسه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ن\"".
حکومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌م بڕياره‌ی KCK به نيازپاكى و ئاماده‌يى بۆ ئاشتى و به هه‌نگاوێكى راست به‌ره‌و ئاشتى له قه‌ڵه‌م ده‌دات، داواش له هه‌موو لايه‌ك ده‌كات ئاگربه‌سته‌كه بقۆزنه‌وه و بيكه‌نه هانده‌رێك بۆ هه‌نگاونانى زياتر به‌ره‌و ئاشتى و چاره‌سه‌رى ئاشتيانە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیدەگەیەنێت \""به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پشتگيرى له چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه و سياسيانه‌ى پرسى كورد له توركيا ده‌كات و وه‌ك هه‌ميشه پێى وايه ئه‌م كێشه‌يه، كێشه‌يه‌كى سياسييه و ته‌نيا به رێگه‌چاره‌ى سياسى چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، نه‌ك به شه‌ڕ و شێوازى سه‌ربازى\"".
پەیامە نەورۆزییەکەی ئۆجەلان پشتیوانی کوردستانی، تورکی، ناوچەیی و جیهانی لێکەوتەوە.
هەر یەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر لە پارتە کوردستانییەکان، حکومەتی تورکیا، ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا خۆشحاڵی و پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو پەیامە دەربڕیوە."
