رەوەندی کوردی لە بەريتانيا يادی کارەساتی هەڵەبجەیان کردەوه
بەبونەی 25سال تيپەڕبوون بەسەر کارەساتی بۆمبارانکردنی شاری هەڵەبجە، نوێنەرايەتیی دەرەوەی يەکيتیی لاوانی ديموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی باڵیۆز \"زەيد عیزەدين نووری\"" باڵیۆزی عێراق لە بەريتانيا و کونسولی گشتیی کۆماری عێراقی فيدراڵ لە شاری مانچستەر و \""فەللاح حەسەن\"" راوێژکاری ئەنجومەنی سەرکردايەتیی يەکيتیی لاوانی ديموکراتی جيهانی و نوێنەری دەرەوەی يەکيتیی لاوان، لەگەڵ سەرجەم ريکخراوە حزبی و جەماوەريەکانی وڵاتی بەريتانيا لە داری هەڵەبجه له ناوەندی شاری مانچستەر يادی کيميابارنکردنی شاری هەڵەبجەی کرایەوە.
لەم رێوڕەسمەدا پەيامی رەوەندی کوردی پيشکەش کرا، پاشان چەندين هونراوە و گوتار خوێنرايەوە، هەروەها کۆتايی مەراسيمەکەش بە سروودی ئەی رەقيب هات.
داری هەڵەبجە کەوتۆتە ناوەندی شاری مانجستەر لە باغچەی \""بيکاديلی\"" لەسەر داوای رەوەندی کوردی ئەو شارە روێندرا و هەموو ساڵێک لەهەمان کات و ساتدا ئەم يادە بەبەرزی رادەگيرێت."
