ئەوقاف داوا گۆڕینی شێوازی پرسە دەکات.

ئەوقاف داوا گۆڕینی شێوازی پرسە دەکات.
13ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: لە پێناو کەمکردنەوەی رووداوی ھاتووچۆ وەزارەتی ئەوقاف پێشنیار دەکات شێوازی پرسە بگۆڕدرێت لە بەشداریکردن بۆ ناردنی نامەی ئەلکترۆنی یاخود تەلەفون کردن.

مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: ئەمڕۆ ئەم پێشنیارە بەفەرمی دەرچووە ئەمە دوای گفتوگۆکردنێکی زۆر لە وەزارەت و یەکێتی زانایان و رێکخراوەکانی ئافرەتانیش پشتگیرمان دەکەن .

نەقشبەندی گوتیشی: ئەم پێشنیارە لە بەرچەند ھۆکارێک کراوە و ئیجباریش نییە خەڵک ئازادە لە جێبەجێکردنی، بەڵام رووداوی ھاتوچۆ زۆربووە و ڕێگاکانیش زۆر قەرەباڵغ بوونە، بۆیە زۆر ئاساییە و شەرعییە گەر بە نامەیەکی ئەلکترۆنی یاخود بەتەلەفون بەشداری لە پرسەکان بکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم پێشنیارە ئاراستەی سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەن و داواش لەوتاربێژی مزگەوتەکان دەکەن لە رۆژی ھەینی ئەم بابەتە باس بکەن و خەڵک ھۆشیاربکەنەوە.
Top