سبەی پەكەكە ھەشت دیلی تورکیا ئازاد دەکەن

سبەی پەكەكە ھەشت دیلی تورکیا ئازاد دەکەن
12ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- بەختیار دۆغان وتەبێژی باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بەkdp.infoراگەیاند:بڕیارە سبەی ژمارەیەک دیلی تورکیا ئازاد بکەن،بۆئەم مەبەستەش شاندێکی پەرلەمانتارانی کوردی تورکیا ھاتونە ھەرێمی کوردستان.

بەختیار دۆغان گوتیشی: ژمارەی ئەودیلانەی بڕیارە ئازادیان بکەن ھەشت کەسن.

دۆغان ڕونیشیکرده‌وە، تائێستا ئەوشاندەی پەرلەمانتاران کەھاتونەتە کوردستان نەگەیشتۆنە لای ئەوان، بەڵام سبەی دیلەکان رادەستی ئەوشاندە دەکەن و دواتریش کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی سازده‌کەن.

ئەمەش لەکاتێک دایە میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردبووە کە ئەمڕۆ ھەشت دیلی تورکیا لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە ئازاد دەکرێن.
Top