لە هەولێر ..خۆپیشاندانێكی بەفراوان بۆ پشگیری شۆڕشی سوریا ئەنجام درا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 12/3/2013 لە شاری هەولێر خۆپیشاندانێكی بەرفراوان بۆ بەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان ئەنجامدرا لەو خۆپیشاندانەدا دروشمی رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سوریا دەوترایەوە و خۆپیشاندەرانیش داواكارییەكیان پێبووە كە خۆی لە چەند خاڵێك دەبینێتەوە، نوێنەرانی خۆپیشاندان بە داواكارییەكانیانەوە چوونە لای نوێنەرانی نەتەوەیەكگرتووەكان لە كوردستان دووپاتی ئەوەیان كردەوە كە بەردەوام دەبن لە ڕووبەڕوو بوونەوەی دەسەڵاتی ئێستای سوریا .
شیاوی باسەخۆپیشاندانی ئەمڕۆ هاوكاتە لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشاندان لە شاری قامشلۆ و ناوچەكانی دیكەی كوردستان .
