11ی ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له دایكبوونی بارزانی نه‌مر رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌ییمان، له هۆڵی ته‌وار له سلێمانی به ئاماده‌بوونی عیزه‌دین به‌رواری و فه‌ره‌یدون جوانرۆی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د كورده به‌رپرسی لقی 4 و ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی حكوومی و حزبی و به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر ، لقی چواری پارتی رێورهسمێكی جه‌ماوه‌ری ساز كرد‌و تێیدا جگه له خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند وتارێك له سه‌ر ژیان و خه‌باتی بارزانی نه‌مر، هاوكات چه‌ندین كادیر له‌و شاره‌دا خهلاَتیان پێبه‌خشرا، پاشانیش چه‌ندین فیلمی دیكۆمێنتاری و وێنه‌ی ئه‌رشیفی بارزانی نه‌مر نمایش كرا.