ئەوقاف پرسە ئاسان دەكات
هاووڵاتیانى هه‌رێم داوا ده‌كه‌ن خه‌رجییه‌كانی پرسه كه‌م بكرێته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیش ڕایده‌گه‌یه‌نێ به‌سه‌دان مامۆستای ئاینی دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه له‌ڕووی شه‌رعه‌وه پرسه هیچ بنه‌مایه‌كی دروستی نییه و ته‌نها بووه‌ته دابونه‌ریت.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به(باس نیوز)ى گوت \"ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایانی ئاینی و خه‌ڵكی هه‌ژار هه‌ستیان به‌وه كردووه كه ڕێوڕه‌سمی پرسه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمدا بووه‌ته بارگرانییه‌كی زۆر بۆ خاوه‌ن مردووه‌كان\"".
گوتیشی \""پرسه‌ی ژنان هێنده‌ی تر ئه‌ركی خاوه‌ن مردووه‌كان گران ده‌كات، كه خێمه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان داده‌نرێ، هه‌ندێك جاریش هاووڵاتیان ناچار ده‌بن بۆ به‌جێ گه‌یاندنی پرسه له شارێكه‌وه بۆ شارێكی تر بچن، كه ئه‌مه‌ش زۆر جار ڕووداوی هاتوچۆی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، بۆیه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان و مامۆستایانی ئاینی داوایان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كردووه، ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بكرێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی پرسه له‌سه‌ر خاوه‌ن مردووه‌كان\"".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی باسی له‌وه‌ش كرد ئه‌وان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌توندی پشتگیری ئه‌و داوایه ده‌كه‌ن، له ئێسته‌شدا له ڕێگه‌ی فۆڕمێكه‌وه ده‌ستیان به‌ڕاپرسی له هه‌ندێك شوێندا كردووه، به‌مه‌به‌ستی زانینی ئه‌وه‌ی تا چه‌ند هاووڵاتیانیش پشتگیری‌یان لێ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵك داخوازی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌رك و خه‌رجییه‌كانی پرسه‌یان كرد، ئه‌وا هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی فه‌توای هه‌رێمه‌وه به‌هاووڵاتیانی هه‌رێم ڕابگه‌یه‌نن سه‌فه‌ركردن له شارێكه‌وه بۆ شارێكی تر به‌مه‌به‌ستی پرسه ڕێگه‌پێدراو نییه، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی قورئان خوێن له پرسه‌دا له جیاتی ئه‌وه به‌ئامێری سیدی كاره‌با قورئان بخوێنرێ، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن له ڕێگه‌ی ڕێكخراوه‌كانی ژنانه‌وه ئه‌و بابه‌ته به‌ژنان ئاشنا بكه‌ن، به‌سه‌دان مامۆستای ئاینیش له‌ڕووی شه‌رعه‌وه پرسه به‌شتێكی دابونه‌ریتی ده‌زانن كه بووه‌ته هۆی بارگرانی خاوه‌ن مردووه‌كان."
