سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان: ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر خۆپێشانده‌رانی موسڵ ئیدانه ده‌كه‌ین
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه:
له ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی دوێنێ هه‌ینی 8/3/2013 كرایه سه‌ر خۆپێشانده‌ران له شاری مووسڵ، هاووڵاتییه‌ك كوژرا و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.
له‌كاتێكدا ئێمه به توندی ئه‌و رووداوه ئیدانه ده‌كه‌ین، داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین خۆیان له توندوتیژی و به‌كارهێنانی هێز به‌دوور بگرن، چونكه ئه‌م ره‌فتارانه به هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به‌چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و قه‌یرانه ناكات كه ماوه‌یه‌كه وڵاتی تووش كراوه....
سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و رووداوه ده‌كه‌ین و هیوای خێرا چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
٢٠١٣/٣/٩"
