2 ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

2 ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن
7ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ لەوەرزی بەهار و نەورۆزدا دوو ملیۆن گەشتیار رووبكەنە سەیرانگەكان و حكومەتیش لیژنەیەکی پلاندانانی ئامادەكاری بۆ ئەو مەبەستە پێكدەهێنێت، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان مەولەوی جەبار رایگەیاند: چاوەڕوان دەکرێت لە وەرزی بەهار و جەژنی نەورۆز 2 ملیۆن گەشتیار لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم روو لە شوێنە گەشتیاریەكانی هەرێم بكەن و لەم بارەیەوەش هەڵمەتێكی فراوانی هۆشیاری ژینگەیی و گەشتیاری ئەنجام دەدرێت وهەروەها وەفدێكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم و دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم بریاریانداوە لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ دانانی پلانێك بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز تا بەسەر گیرو گرفتەکان زاڵبن.
Top