4ی ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- عوسمان عه‌بدولكه‌ریم به‌رپرسی رِاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان راگه‌یاند: هێزه‌كانی بنكه‌ی ئاسایشی په‌روێزخانی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان توانیان تۆمه‌تبارێك به‌ناوی حه‌سه‌ن عه‌لی به برِی 2 گرام تریاكی ده‌ستگیر بكه‌ن كه به ره‌گه‌ز فارسه‌و دانیشتووی شاری مه‌شهه‌دی ئێرانه و شۆفێری ئۆتۆمبیلی تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نییه، له‌هه‌ڵمه‌تێكی تردا هێزه‌كانی یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی خانه‌قینه‌وه پاش به‌دواداچوون و چاودێری ووردو 2 تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی كاروان ئازاد‌و حه‌یده‌ر عه‌لی به برِێكی زۆری مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه له گه‌رِه‌كی جه‌له‌وه له قه‌زای خانه‌قین ده‌ستگیر بكه‌ن، ماده‌هۆشبه‌ره‌كان پێكهاتبوو له 246شریت كه‌پسولی ترامادۆڵ و33شریت حه‌بی ترامادۆڵ و 79شریت حه‌بی بنزوكسیڵ جۆری وه‌ردی.
هه‌روه‌ها گوتی: بۆ جارێكی تر هێزه‌كانی بنكه‌ی ئاسایشی په‌روێزخان تۆمه‌تبارێك به‌ناوی جه‌واد قوربان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه برِی 38,8 گرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تریاكی پێ، به برِیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ده‌ستگیر كراون.