راگرتنی مامەڵەی نوێی كەمئەندامان كاتیە
بەڕێوەبەری راگەیاندنی چاودێری و كۆمەڵایەتیی سلێمانی، ئالان كەریم، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: نزیكەی نیوەی كارەكانی پشكنینی كەمئەندامانمان بۆ پشتراستكردنەوەی وەرگرتنی موچە تەواوكردوە كە لەلایەن لیژنەیەكی تەندروستیەوە كارەكانیان بۆ دەكرێت.
ئالان كەریم،گوتی: لەو رێژەیە نزیكەی هەزار كەمئەندامان لە پشكنینەكە دەرنەچوون و دوای ئەوەی ئاگادارمان كردنەوە، 200 یشیان بەدەم بانگەوازەكەوە نەهاتوون.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی چاودێری و كۆمەڵایەتیی سلێمانی، گوتی: بەگوێرەی پێشبینیمان، پێمانوایە كارەكان بە سێ مانگیدیکە تەواو دەبن و لەو بەروارەی كە حكومەت بڕیاری لەسەر دەدات، كاری پێویستیان بۆ دەكرێت.
ئالان كەریم،گوتی: تا تەواوبونی كاتی لیژنەكە و تەواوبوونی ئەنجامدانی پشكنین بۆ كەمئەندامان، مامەڵەی كەمئەندامێتی تازە وەرناگرین و لەو كاتە بەدواوە بەپێی رێنماییەكان دەست بە وەرگرتنی مامەڵە تازەكان و بڕینەوەی موچە بۆیان دەكرێتەوە.
