لە كۆی 300 گۆڕی بە كۆمەڵ، 54 گۆڕ هەڵدراوەتەوە
بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، پەری نوری، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: \"تیمی هاوبەشی نیشتمانی بۆ زانیاری كۆكردنەوە لەسەر ناوچە ئەنفالكراوەكان پێکدەهێندرێت بۆ ئەوەی زانیارییەكانی پێش پڕۆسەی ئەنفالی لەسەر كۆبكەنەوە. هەروەها سامپلی خوێن لە كەسوكاری ئەنفالكراوان وەردەگیردرێت بۆ ئەوەی هاوتای روفاتەكان بكرێت و لەكاتی هێنانەوەیان بە ئاسانی بزانرێت كە كێن و كەسوكاری كێن\"".
پەری نوری، گوتی: پڕۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان بەردەوام دەبێت و تا ئێستا لە نزیكەی 300 گۆڕی بە كۆمەڵ كە هی كوردەكان و شیعەكان و نەیارانی رژێمی پێشوون، تەنها 54 یان هەڵدراونەتەوە و بەرنامەش هەیە ئەمساڵیش 3 گۆڕی بە كۆمەڵی دیکە هەڵبدرێنەوە."
