سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەڕایەوە كوردستان

سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەڕایەوە كوردستان
ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە 24ـی 2ـی 2013 بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ وڵاتی ڕووسیا هێنا و لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەڕایەوە هەرێمی كوردستان. شایانی باسە سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم و شاندە یاوەرەكەی بۆ ڕووسیا چوار ڕۆژی خایاند و لەو سەردانەدا سەرۆكی هەرێم لەگەڵ ڤلادیمیر پۆتین سەرۆككۆماری ڕووسیا و سێرگێیی لاگرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و چەندین بەرپرسی پایەبەرزی وڵاتی ڕووسیا كۆبوویەوە. زۆربەی چاودێرانی سیاسی و ئابووری ئەو سەردانەی سەرۆكی هەرێم بە گرنگ و سەركەوتوو وەسف دەكەن بەو پێیەی زەمینەی لەبار بۆ گەشەسەندنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان و ڕووسیا دەڕەخسێنێت.
Top