23 شوبات / فهبرایهر 2013 (گوڵان میدیا)- فازل ئیبراھیم بەرێوبەری کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: ھەرێمی کوردستان کەوتۆتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەک لەدەریایی سورەوە، بۆیە پێشبینی دەکرێ ئەو شەپۆڵە باران بارینەی ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە بەردەوام بێت تا سبەی، دواتر کەش وھەوا ئاسایی دەبێتەوە تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە.
فازل ئیبراھیم ڕەتیشیکردهوە ھیچ شەپۆلی خۆل بارین ھەرێمی کوردستان بگرێتەوەو گوتی: پێشبینی دەکرێ شەپۆلێکی خۆل بارین خوارو و ناوەراستی عێراق بگرێتەوه، بەڵام ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.