ڕوونکردنەوەیەک لە وتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

ڕوونکردنەوەیەک لە وتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە
چەند ماڵپەڕێك هەواڵێكیان بڵاو كردۆتەوە گوایە لەسەر خواستی ئەمریكا، سەرۆكایەتیی هەرێم ڕەزامەندیی دەربڕیوە كە بەڕێز ئەیاد عەللاوی جێگەی سەرۆك تاڵەبانی بگرێتەوە. ئێمە پشتریش هەموو جۆرە هەواڵێكی لەوجۆرەمان ڕەت كردۆتەوە و ئێستایش سەرلەبەری ئەو هەواڵانە ڕەت دەكەینەوە و ئەو بابەتە هیچ ئەساسێکی نییە.

دکتۆر ئومێد سەباح
وتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
١٧/٢/٢٠١٣
Top