سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی باڵیۆزانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عیراق كۆده‌بێته‌وه
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه شانده‌كه له سه‌ر راسپارده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا هاتووه كه نوێنه‌رایه‌تی 27 وڵاتی ئه‌وروپی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری راوبۆچوونی سه‌رۆك بارزانی بێ سه‌باره‌ت به ته‌نگژه‌كه‌ی عیراق و هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی و رایگه‌یاند كه یه‌كێتی ئه‌وروپا به نیگه‌رانیه‌كی زۆره‌وه سه‌یری ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی عیراق ده‌كات و به هیچ شێوه‌یه‌كیش هاوپه‌یمانی كه‌س نابێ ئه‌گه‌ر رێز له ده‌ستوو رو رێككه‌وتنه‌كان نه‌گرێ . بۆیه به بایه‌خه‌وه سه‌یری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌مان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی دا بۆ ئه‌وه‌ی دیدوبۆچوونه‌كانی به‌رێزیان سه‌باره‌ت به‌و ته‌نگژه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ی بروكسل بخه‌ینه ڕوو كه بڕیار وایه له هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.
باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی گفتوگۆیه‌كی جدییه له نێوان لایه‌ن و پێكهاته عیراقییه‌كان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی بنه‌ره‌تی و ریشه‌یی و خوازیاریشه یارمه‌تی پێویست پێشكه‌ش به هه‌موو لایه‌نه‌كان بكات به مه‌به‌ستی تێپه‌راندنی كێشه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له وڵات‌دا و گه‌شه‌پێدانی له هه‌موو ئاسته‌كاندا ، ئه‌ویش به پشت به‌ستن به ده‌ستوور و رێككه‌وتنه ئیمزا كراوه‌كان له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا . له مه‌ڕ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراقیش ، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بێ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و له ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیدا بێت.
سه‌رۆك بارزانی زۆر به وردی ده‌رباره‌ی بارودۆخی عیراق دووا به تایبه‌تی گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان و ئه‌و قۆناغانه‌ی كه عیراق پێیدا تێپه‌ڕیوه و ئاماژه‌ی به‌و كێشه و ئاستانگانه كرد كه رووبه‌ڕووی پرۆسه‌ی سیاسی بونه‌ته‌وه و رایگه‌یاند : ئه‌مرۆ عیراق له ته‌نگژه‌یه‌كی قوڵدایه و پێویستی به چاره‌سه‌ركردنێكی ریشه‌ییه. ههروههابهرێزیان سه‌باره‌ت به بایه‌خی ده‌ستوور دوواو ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌و هه‌موو كێشانه‌ی هاتونه‌ته پێش بۆ پابه‌ندنه‌بوون به ده‌ستوور ده‌گه‌ڕێته‌وه و روونیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان پابه‌ندی ئه‌و ده‌ستووره بووان ئه‌و هه‌موو گیروگرفتانه دروست نه‌ده‌بوون . كورد هه‌میشه به‌شێك ده‌بێ له چاره‌سه‌ری سیاسی و به هه‌موو توانایهكیشیهوه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ته‌نگژه‌یه ده‌دات و بڕیاریش وایه له سه‌ر داوای لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عیراقی كۆتایی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له هه‌ولێر به‌رێوه بچێت ئه‌ویش بۆ دوو مه‌به‌ست :
1-دیراسه‌كردنی ره‌وشه‌كه .
2- ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویسته بنرێن.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و بێ گه‌ردین ، به‌ڵام به‌ر له هه‌ڵبژاردن پێویسته ئامارێكی ورد له وڵات‌دا ئه‌نجام بدرێ و ده‌كرێ له‌م رووه‌وه یه‌كێتی ئه‌وروپا رۆڵی دیاری هه‌بێت.
ده‌رباره‌ی ره‌وشی كوردی سوریاش ، سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند كه ژماره‌ی ئاواره‌كانی سوریا له هه‌رێم گه‌یشته 75 هه‌زار كه‌س و حكومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمیش به به‌رده‌وامی هاریكارییان ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیش ده‌بن له پێشكه‌شكردنی ئه‌و هاریكارییه .
ئه‌مه‌و له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باڵیۆز و نوێنه‌رانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ( پۆلۆنیا ، چیك ، ئیسپانیا، سوید ، سلۆڤاكیا ، رومانیا ، به‌ریتانیا ، ئه‌ڵمانیا ، یونان ، فه‌ره‌نسا ، ئیتاڵیا ، هوڵه‌ندا ) چه‌ند پرسیارێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد و و به بایه‌خه‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه و باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به سوودبه‌خش وه‌سفكرد و هیوای خواست كه ئه‌و جوره كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وامیان هه‌بێ.
